What is Cybersecurity?

Muhammad Chomani

Nov 16th 22

Translate Article
5679

Muhammad Chomani

Nov 16th 22

Cybersecurity refers to the protection of our digital world. It is about protecting the data, networks, and systems from unauthorized access and other cyberattacks. 

Cybersecurity solutions can be classified into two categories: preventive and detective. Preventative solutions offer protection from possible attacks, while detective solutions are there to detect attacks that manage to slip through defenses.

The main categories of threats that cybersecurity has to deal with are computer fraud, human error, espionage, and sabotage.


Cybersecurity is a broad term for activities that protect information systems from theft or damage to their hardware, software, and data. Cybersecurity techniques include running specific anti-virus programs, using firewalls to block unauthorized access, using data encryption methods to protect sensitive data and passwords, and doing backups.

The tools used in cybersecurity are often referred to as either defensive or offensive. Defensive tools prevent attacks, while offensive tools focus on attacking the attacker. 


Facebook, Instagram, and other social media platforms are an open door for cyberattacks.

Social media is a major driving force in the modern economy. But it is also a major target for cyberattacks. There are currently about 3 billion active Facebook users. And there are many other popular social media sites with a high number of users (Instagram, YouTube). So, it’s no surprise that hackers target these sites to steal data and cause harm.


Conclusion:

Cybersecurity is about keeping your private information safe from hackers. It means ensuring that sensitive data stays safe from unauthorized access so it doesn't fall into the wrong hands or get into false systems without permission or consent.

Cybersecurity is one of the most critical aspects of the fast-paced, growing digital world. However, the threats of it are hard to deny, so it is crucial to learn how to defend ourselves from them and teach others how to do it too.


​ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سێکیوریتی) ئاسایشی جیهانی دیجیتاڵی ئێمەیە. پەیوەندی بە پاراستنی داتا و تۆڕ و سیستەمەکانەوە هەیە لە دەستگەیشتنی ڕێگەپێنەدراو و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە.

چارەسەرەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ دوو جۆر پۆلێن دەکرێت: خۆپارێزی و بەدواداچوون، چارەسەرە خۆپارێزییەکان پاراستن لە هێرشە ئەگەرییەکان پێشکەش دەکەن، لە کاتێکدا چارەسەرە بەدواداچوونەکان گرینگن بۆ دیاریکردنی ئەو هێرشانەی کە توانیویانە دزە بکەن.


ئەو هەڕەشە سەرەکیانەی کە ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکات بریتین لە ساختەکاری لە کۆمپیوتەر، هەڵەی بێ مەبەست، سیخوڕی و تێکدان.

ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سێکیوریتی) زاراوەیەکی فراوانە بۆ ئەو چالاکییانەی کە باس لە پاراستنی سیستەمی زانیاری دەکەن لە دزین یان تێکچوونی ڕەقەکاڵا (هاردوەیر) و نەرمەکاڵا (سۆفتوەیر) و داتاکانیان.


تەکنیکەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بریتین لە بەڕێوەبردنی بەرنامەی دژە ڤایرۆسی تایبەت، بەکارهێنانی سیستەمی ئاسایشی بەهێز (فایەر وۆڵ) بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی شێوازەکانی کۆدکردنی زانیاری بۆ پاراستنی زانیاری هەستیار، وشەی نهێنی و ئەنجامدانی پاشەکەوت.

ئەو ئامرازانەی لە ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا بەکاردەهێنرێن زۆرجار بە بەرگریکارانە یان هێرشبەرانە ناودەبرێن. ئامرازەکانی بەرگری گرنگی بە ڕێگریکردن لە هێرشەکان دەدەن، لە کاتێکدا ئامرازە هێرشبەرەکان سەرنجیان لەسەر هێرشکردنە سەر هێرشبەرە.


فەیسبووک و ئینستاگرام و پلاتفۆرمەکانی تری سۆشیال میدیا دەرگایەکی کراوەن بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی.

سۆشیال میدیا هێزێکی سەرەکی بزوێنەری ئابووری مۆدێرنە. بەڵام ئامانجێکی سەرەکیشە بۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان. لە ئێستادا نزیکی ٣ ملیار بەکارهێنەری چالاک فەیسبووک بەکاردێنن .

وە چەندین پلاتفۆرمی بەناوبانگی سۆشیال میدیا هەن کە ژمارەیەکی بەرزی بەکارهێنەریان هەیە وەک (ئینستاگرام، یوتیوب، تیک تۆک). بۆیە سەیر نییە کە هاکەرەکان ئەم پلاتفۆرمانە دەکەنە ئامانج بۆ دزینی داتا و زیانگەیاندن پێیان.


سەرەنجام:

ئاسایشی ئەلیکترۆنی بریتییە لە پاراستنی زانیارییە تایبەتەکانت لە هاکەرەکان. واتە دڵنیابوون لەوەی کە زانیارییە هەستیارەکان بە سەلامەتی دەمێننەوە لە دەستگەیشتنی ڕێگەپێنەدراو بۆ ئەوەی بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی نەکەوێتە دەستی هەڵە.

ئاسایشی ئەلیکترۆنی یەکێکە لە گرنگترین لایەنەکانی جیهانی دیجیتاڵی کە بە خێرایی گەشە دەکات. ئینکاریکردن لە هەڕەشە و مەترسییەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کارێکی هەڵەیە، بۆیە زۆر گرنگە فێربین چۆن بتوانین بەرەنگاری ببینەوە و کەسانی تریش ئاگادار بکەینەوە کە چۆن بتوانن ئەو کارە بکەن

​​​​​​​​​​