Youth’s problem with employment

Farhang Bradosty

Apr 11th 22

Translate Article
637

Farhang Bradosty

Apr 11th 22

Most of the youth's problem is unemployment and the lack of having a sustainable job. My question is, do we "the youth" really deserve to be employed or not?

Let me be honest with everyone; we are for sure the main reason for not finding a job. Don't be offended, but we, the young Kurds and Iraqis, have been lazy, unplanned, and uneducated. Okay, now let's forget about jobs. Tell me, if you had spent 15 minutes daily reading a specific book, how qualified would you become now in this field? Or if you had spent 15 minutes daily for the past 5 years learning a language, how many languages would you be able to use now?

Name someone who knows 3 languages and is still unemployed?

Name someone who knows 2 languages and computer skills and is unemployed?

Or at least someone who knows a language and is qualified in two different fields? 

There is no one—only those who wait for the government's miserable employment plan, which is the same and repeated every year. 

I'm not blaming anyone, and every one of us is responsible for their happiness and family. Here we have to think about how many times we've had a good chance in our lives, and we haven't been able to take advantage of it? How many times have you tried to start a serious job? How many times have you started your job and not been uncomfortable? What were the reasons? The answers should be with you. You need to sit down and create a suitable and new plan. 

Forget social media and people's nonsense daily complaints; let's start a new plan, be patient and start a new life. If you are powerful, you will live, and if you are powerless, you will be used by the hand of the authorities. It's obvious. The world and humanity have been created this way and will remain.

Having different opinions is normal. Please write down your opinion in the comment section, and let's discuss it. I am sure we will get to a good solution for everyone. 

​​​​

کێشەی بەشێکی زۆری گەنجی ئێمە بێ ئیشیە، نەبوونی کارێکی بەردەوامە کە پشتی پێ ببەسترێ، پرسیاری من رێک ئەوەیە،ئایا ئێمەی گەنج بە جددی شایانی کارکردنین یا نا؟

دەبێ ڕاشکاو بم لەگەڵ هەموو لایەک، بەشێکی زۆری ئەوانەی کە کارمان دەست ناکەوێ دڵنیا بە، ١٠٠% سەبەبی یەکەمخودی خۆمانین، لۆ؟ وازحە ئێمەی گەنجی کورد و عێراقی تەمبەڵ کراوین، بێتاقەت و بێ بەرنامە و بێ عیلم کراوین یانیشخۆمان وامان کردیە، عاجز مەبە، بەس با واز لە ئیش بێنین، ئەتوو پێم بڵێ ئەگەر رۆژانە ١٥ دەقەت بدابایە خوێندنەوەی کتابێک ئێستا چەندە شارازەیی ئەو بوارە دەبووی؟ئەگەر رۆژانە ١٥ دەقەت بدابایە فێربوونی زمانێک لە ٥ ساڵی رابردوو لانیکەم چەند زمانت زیاد دەکرد؟ ئەگەر رۆژانە ١٥ دەقەمان بدابایە ریازەیەکی رێکی بەردەوام ئێستا لە چ بارێکی جەستەیی دەبووین؟ ئاخر برا ئەوها ناکرێ، دەبێ عیلاجێک لە خۆت و داهاتووی خۆت بکەی.

یەک کەسم لۆ بینن ٣ زمان بزانێت و ئیشی نەبی؟

یەک کەسم لۆ بینن ٢ زمان و کۆمپیوتەر باش بێ ئیشی نەبی؟

کەسەکم لۆ بینن زمانێک و ٢ سنعات بزانی ئیشی نەبی؟

هەیە؟ بەخوای نیە، کێمان ئیشمان نیە، ئەوانەین کە لا یەزال چاوەڕێی دامەزراندنە بێ بەرنامە و بێ پلانەکەی حکومەتمان لەساڵانی رابردوودا بە لێشاو کردیان دووبارە ببێتەوە.

ئەمن گلەیی لە کەس ناکەم، و هەرکەسێک لە ئێمە مەسئولە لە دڵخۆشی و شادومانی خۆی و خێزانی، دەبی لێرە تۆزەک ڕابوەستین فکر بکەینەوە، چەند جار لە ژیانمان چانسی باش هاتیتە پێشمان و نەمانتوانییە ئیستیفادەی لێ ببینین؟ چەند جارهەوڵتدا ئیشێکی جددی دەست پێبکەی لۆت نەکرا؟ چەند جار دەستت بە ئیشەکی خۆت کرد و نەجاحەتت نەینا؟ سەبەبەکان چبوون؟ ئەوانە دەبی هەمووی جوابەکانیان لەکن خۆت بیت و لەگەڵ خۆت دابنیشی و دەست بە پلانەکی نوێ و گونجاو بکەی.

واز لە و پرتە و بۆڵە و هەنجەتی رۆژانەی خەڵک و سۆشیاڵ میدیای بێ بنەما بێنە، وەرە پێکەوە دەست بە پلانەکی ڕێک بکەین وسەبڕ بگرین و ژیانەکی نوێ دەست پێبکەین. وازحە دونیا و مرۆڤایەتی وا دروست بووە و هەر واش دەبی، بەهێز بی دەژی بێهێز بی بەکاردێی بە دەستی بە هێزەکان.

ئەوەی ڕایەکی دیکەی هەیە زۆر زۆر ئاساییە لە کۆمێنت بینووسە با مناقەشەیەکی رێکی لێ بکەین، ئەکید دەگەینە نەتیجەکی بەسوود لۆ هەموان